هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر کرا

11:03 - 4 گەلاوێژ 2721

شەوی شەممە ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم تاریمورادی"، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی محەممەدساڵح و خەڵکی گوندی "ئەمرۆڵە" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵی ئیبراهیم تاریمورادی، هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.