هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر کرا

12:02 - 15 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی شامحەممەد و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە کاتی کردن لە زەویی کشتوکاڵییەکەی دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئیستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی بێهزاد محەممەدی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.