هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا

11:49 - 6 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مورادی"، کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی "کێلە کەوو" سەر بە دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە شارەکەکانی دیواندەرە دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی زانیار مورادی بۆ ئاگادربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.