هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا

10:53 - 26 جۆزەردان 2721

شەوی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تورەج حەبیبی"، خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە پشکنینی ماڵی تورەج حەبیبی کردووە و هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.