هاووڵاتییەک لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا

11:29 - 23 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەمیر فەرامەرزی"، خەڵکی بۆکان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ١ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە.

تۆمەتی وەپاڵداری ئەم هاووڵاتییە "ئەندامەتی لە گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.