هاووڵاتییەک لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

12:57 - 2 جۆزەردان 2721

ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "قاسم عەزیزییان"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

قاسم عەزیزییان، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.