هاووڵاتییەک لە شنۆ دەسبەسەر کرا

11:58 - 8 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا عیزەت‌تاج"، خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ڕەزا عیزەت‌تاج، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی "شاوانێ" بە ناوی "شۆڕش مەحموودیان" و کوڕی مەجید، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.