هاووڵاتییەک لە شاری ئیلام دەسبەسەر کرا

10:29 - 15 رەزبەر 2720

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "خەدیجە مەهدی‌پوور" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو ژنە هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی شەخسی ناوبراو، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو ژنەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەیان، بەهۆی چالاکی لە فەزای مەجازی بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی کرێکاری و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام دەسبەسەر کردووە".

خەدیجە مەهدی‌پوور، پاش دەسبەسەرکرانئ بۆ بەندی ژنان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزراوە و لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری" کراوە.