هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هادی ڕەسائی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ڕەشید خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەردەستدا، نییە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلاح پوورکەیوان" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی ئەحمەد، "ئاراس قادری" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی کاوە و "مۆحسێن ڕەسائی" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.