هاووڵاتییەک لە شاری دیواندەره لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:05 - 7 رەزبەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان ئەسەدی" خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنیییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی شارام‌فەر لە شاری سنە کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەر، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لە گرتنگەی شارام‌فەر لە شاری سنەدایە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.