هاووڵاتییەک لە سنە بانگهێشت و دەسبەسەر کرا

11:32 - 6 جۆزەردان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ عەزیزی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی بارام و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردان، لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی کەماڵ عەزیزی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.