هاووڵاتییەک لە زیندانی ناوەندیی سنە ئێعدام کرا

12:21 - 21 گەلاوێژ 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فایەق ئەحمەدی" تەمەن ٣٩ ساڵ، بە تۆمەتی "قەتڵ" لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە ڕاگوێزرابوو.

ئەو زیندانییە مانگی بانەمەڕی ساڵی ٨٦، بەهۆی شەڕ و کێشە لە سنە بە تاوانی "قەتڵـ"ـی یەکێک لە هاوڕکانی دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

 لەو پەیوەندییەدا سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە تۆمەتی "کوشتن" لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

هەواڵدەریی "هێرانا" شوناسی ئەو زیندانییەی بە ناوی "کەیوان ڕەزاقوڵی" تەمەن ٤٣ ساڵ ڕاگەیاندووە.