هاووڵاتییەک خەڵکی کامیاران لە دادگای پێداچوونەوەدا بێتاوان ناسێندرا

13:02 - 28 خاکەلێوه 2721

دادگای پێداچوونەوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوبحان (ڕاشد) ئەحمەدی"، کوڕی جەلیل و خەڵکی شاری کامیارانی کە بە تۆمەتێک، سزای ١ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو، بێتاوان ناساند.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مانگی بەفرانباری ٩٩، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران"، بەبێ ئامادەبوونی لە دادگا، لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە، ١ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو.

سوبحان ئەحمەدی بۆ ماوەی ٢ ساڵ، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەزبەری ساڵی ٩٨، لە سنووری بانە بۆ ئێران گەڕابووەوە.

ئەو هاووڵاتییە کامیارانییە، پاش ٣ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.