هاووڵاتییەک خەڵکی کامیاران لە بانە دەسبەسەر کرا

10:26 - 20 رەزبەر 2721

ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "سامان محەممەدی"، خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بانە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە بانە کراوە.

سامان محەممەدی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و لە سنووری بانە گەڕابووەوە بۆ ئێران.