هاووڵاتییەک خەڵکی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپا بریندار بوو

11:45 - 13 گەلاوێژ 2721

شەوی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی عەبدوڵڵا"، خەڵکی سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری ئەو شارەدا بە توندی بریندار بووە.

تێلێڤیزیۆنی کوردستان ٢٤ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووە: "ئەو هاووڵاتییە لەنێوان گوندەکانی "شینێ و زلێ" دراوەتە بەر تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە".

عەلی عەبدوڵڵا، لەو ڕووداوەدا شانی بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری "قەلادزێ" لە هەرێمی کوردستان کراوە.

هەتا ئێستا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لەو هاووڵاتییە، بڵاو نەکراوەتەوە.