هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە خوڕڕەماوا بریندار بوو

12:36 - 26 بانەمەڕ 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد فاتحی"، کوڕی ئەسغەر، خەڵکی گوندی "ئاهەنگەران" و دانیشتووی کامیاران، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری خوڕڕەماوا سەر بە لوڕستان، بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "ئەو هاووڵاتییە پاش چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی خوڕڕەماوا، لەو نەخۆشخانەیە مەرەخەس کراوە.