هاووڵاتییەك لە شاری بۆكان دەستبەسەر كرا

16:04 - 10 رێبەندان 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری بۆكان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە بۆكان، رێكەوتی 9ی رێبەندان هاووڵاتییەك بە ناوی جەعفەر مەولانی لە ماڵەكەی خۆی لە شاری بۆكان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لەمەڕ هۆكاری دەستبەسەر كردن و شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نیە.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لە سەرەتای مانگی رێبەندانەوە هەتا ئێستا 12 هاووڵاتیی كورد لە كوردستانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستبەسەر كراون.

دەكرێ‌ئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.