٦١ هاووڵاتیی کورد لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩دا دەسبەسەر کراون

13:05 - 3 سەرماوەز 2720

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماریی ڕیکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩دا، سەرجەم ٦١ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران، دەسبەسەر کراون.

٥٧ کەس دەسبەسەر و ٤ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییە داسەپاوەکەیان  دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

هۆکار و چۆنییەتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان:

هێزە ئەمنییەتییەکان: ٣٩ کەس

‌هێزە نیزامییەکان. ٢٢ کەس (٢٢ کۆڵبەر دەسبەسەرکراو)

ناڕوونیی چارەنووس و ڕاگواستن بۆ شوێنی نادیار پاش دەسبەسەرکران: ٣٤ کەس

هێرش و پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ٤ حاڵەت

دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییان: ١ حاڵەت

لێدان و ئازار و ئەشکەنجە لە کاتی دەسبەسەری: ١ حاڵەت

تۆمەتی ‌وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەری

هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ١ حاڵەت

هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلق: ٣ حاڵەت

چالاکی مەزهەبیی سوننە مەزهەب: ٣ حاڵەت

پێشگرتن و دەسبەسەرداگرتنی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە: ٥ حاڵەت

دەبێ بوترێ لەم مانگە زۆربەی گیراوەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە کۆمەڵ بووە بە تایبەتی:

١١ کەس لە شاری پیرانشار

٨ کەس لە شاری مەریوان

٣ کەس لە شاری سەوڵاوا

٥ کەس لە گوندی زەردۆیی پاوە و

٢٢ کۆڵبەر بە شێوەی گرووپی دەسبەسەر کراون

ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە