٥ هاووڵاتیی کورد لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لەسێدارە دران
16:07 - 25 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: سەرلەبەیانیی رۆژی رابردوو، ١٣ زیندانی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران، کە ٥ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە، ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، پاش دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لەسێدارە دران.
تالب نەبیزادە، کوڕی رەحیم، شوناسی یەکێک لە هاووڵاتییە کوردە ئێعدام کراوەکان راگەیاندراوە، کە رۆژی رابردوو تەرمەکەی لە گوندی کەلە رەشی سەربە ناوچەی شپیرانی ناوچەی سەڵماس نێژراوە.
دەگوترێ، ئەو ١٣ کەسە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر حوکمی سێدارەیان بۆ بڕابوویەوە، حوکمەکانیشیان پاش پشتڕاست کرانەوە لە دیوانی باڵای حکوومەتی ئیسلامی، جێبەجێ کراوە.
هەواڵدەریی هێرانا، شوناسی ٥ کەس لەو زیندانیانەی کە رەوانەی ژووری تاکە کەسی کرابوون، مەنسوور غوڵامزادە، رەزا قوربانی، مەحموود مەلەکی، ئەحمەد مەلەکیزادە و حەمید فەرەجلوو، راگەیاندووە.
ئەو سەرچاوەیە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رۆژی دووشەممە، ٨ کەس لە زیندانی ناوەندیی کەرەج لەسێدارە دراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە، ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، پاش دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لەسێدارە دران.
تالب نەبیزادە، کوڕی رەحیم، شوناسی یەکێک لە هاووڵاتییە کوردە ئێعدام کراوەکان راگەیاندراوە، کە رۆژی رابردوو تەرمەکەی لە گوندی کەلە رەشی سەربە ناوچەی شپیرانی ناوچەی سەڵماس نێژراوە.
تالب نەبیزادە سەرلەبەیانیی رۆژی رابردوو لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە، ٢٠ کەس لە زیندانیانی مەحکووم بەسێدارە، رەوانەی ژووری تاکەکەسی کران و سەرئەنجام بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، ١٣ کەسیان لەسێدارە دران.دەگوترێ، ئەو ١٣ کەسە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر حوکمی سێدارەیان بۆ بڕابوویەوە، حوکمەکانیشیان پاش پشتڕاست کرانەوە لە دیوانی باڵای حکوومەتی ئیسلامی، جێبەجێ کراوە.