٦ هاووڵاتیی لە پیرانشار دەسبەسەر کران

17:33 - 27 خەزەڵوەر 2720

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، چوار هاووڵاتیی کورد بە  ناوەکانی "نەجمەدین سووخەنوەر تەمەن ٣٦ ساڵ، شۆڕش عەبدوڵڵا نژاد تەمەن ٣٧ ساڵ، سەلاح ئاجی تەمەن ٥٠ ساڵ و ڕەحمانی ئاجی تەمەن ٢٢ ساڵ" خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" سەر به شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەتییەکان دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردەیان بە ناوەکانی "ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا و عەلی جۆڵا" خەڵکی گوندی "شێناوێـ"ـی شاری پیرانشار دەسبەسەر کران.

دەسبەسەرکردنی ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و ڕەحمانی ئاجی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، ئازاد کرابوو.

ئەو ٥ هاووڵاتییەکەی دیکە هەتا ئێستا لە گرتنگەدان و لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.