٦ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بوونە قوربانیی گازگرتوویی

12:44 - 7 خاکەلێوه 2721

 ٦ کەس لە دوو بنەماڵەی خەڵكی ئیلام، لە کاتی گەشت و سەیراندا، بەهۆی گازگرتووییەوە لەنێو خێوەتدا، گیانیان لەدەست دا.

شەوی پێنجشەممە ٥ خاکەلێوە، سێ کەس لە ناوچەی "ئەنارەکـ"ـی شاری چوار سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی گازگرتووییەوە لەنێو خێوەتدا، گیانیان لەدەست دا.

ئەو سێ کەسە ئەندامانی یەک بنەماڵەن و لە کەرەستەی گەرمکردنەوەی ناستاندارد کەلکیان وەرگرتبوو.

لە لایەکی دیکەوە و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی، سێ کەسی دیکە بە هۆی ژاراویبوونی گازی مۆنۆکسید کەربۆن ( (coلە ناوچەیەکی دیکەی پاڕێزگای ئیلام، گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو بنەماڵەیە لە کاتی گەشت و سەیران و کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.