هاوسەری كەبوودوەند: رۆژ لەگەڵ رۆژ بارودۆخی جەستەیی كەبوودوەند بەرەو خراپی دەڕوات
20:19 - 10 رێبەندان 2711
كوردپا: هاوسەری محەممەد سەدیق كەبوودوەند زیندانیی سیاسیی كورد رایگەیاند، بارودۆخی جەستەیی لێپرسراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان باش نیە و رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو خراپی دەڕوات.
پەریناز حوسێنی وتیشی: مانگی پێشوو سەدیق كەبوودوەند بەهۆی باردۆخی خراپی جەستەیی رەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان كرا و پزیشكی پسپۆڕ لەو باوەڕەدا بوو كە دەبێهەرچی زووتر ئەو زیندانیە سیاسییە بخرێتە ژێر چاوەدێری پزشكییەوە، بەڵام لێپرسراوانی حكوومەتی لەو هەوڵە خۆیان بوارد.
محەممەد سەدیق كەبوودوەند بەهۆی نەخۆشیی پرۆستات و دڵ پێویستە نەشتەرگەریی بۆ بكرێت.
هەواڵدەریی هرانا لەزاری خانمی \"حوسێنی\"ـەوە بڵاوی كردەوە، كەبوودوەند بە هۆی ئاگادار بوون لە رەوشی منداڵەكەمان كە تووشی نەخۆشی \"لەختە بوونی خوێن\" بووە، بارودۆخی دەروونیشی ناڵەبارە.
پەریناز حوسێنی روونیشی كردەوە، زیاتر لە 2 ساڵە چاوپێكەوتنی حوزووریم لەگەڵ هاوسەرەكەم نەبووە و هەتا ئێستا چەندین جار هەوڵمان داوە كە لانیكەم لە حەفتەدا 2 جار بتوانین مەلاقاتی تەلەفوونی وەربگرین، بەڵام لێپرسراوانی زیندانی ئێوین هیچ وڵامێكیان پێنەداوینەتەوە.
پەریناز حوسێنی هاوسەری لێپرسراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئەوەشی خستە روو، ماوەیەكە لێپرسراوانی زیندانی ئێوین دۆخی چاوپێكەوتن بنەماڵەیان لەگەڵ زیندانییەكانیان دژوار كردووە.
محەممەد سەدیق كەبوودوەند ساڵی 1386 دەستبەسەر كرا و بە تاوانی دامەزراندانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە 11 ساڵ زیندان حوكم درا.