نەغەدە؛ هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد

13:25 - 29 جۆزەردان 2721

ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان کەریمی"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحمان کەریمی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.