نەبوونی ئیمەنیی نزیك بە 580 گوندی ئازەربایجانی رۆژئاوا/ رووداوە سرووشتییەكان مەترسین بۆ سەر گوندەكان
14:36 - 5 پووشپەڕ 2712
كوردپا: 578 گوندی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەهۆی نەبوونی ستانداردی بیناسازی مەترسیی داڕوخان بەهۆی رووداوە سروشتییەكانیان لەسەرە.
هەواڵدەریی فارس بڵاوی كردەوە، هێندێ هەوڵی وەكوو درووست كردنی دیواری ساحلی، ئاڵوگۆڕ پێكردنی گوندەكان و لێدانی رێڕەوی ئاو بۆ پێشگری لە لەناو چوونی گوندەكان پێوێستە.
ئەیوب عەزیزی لێپرسراوی گشتیی \"بنیاد مسكن\" ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژەیە پێویستیمان بە 28 میلیارد تمەن بوودجە هەیە و هەتا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ بەڕێوە بردنی ئەو پڕۆژەیە نەدراوە.
لە ئەگەری دابین كردنی ئەو بودجەیەدا هەر ساڵ نزیك بە 50 گوند دەخرێتە بەر پڕۆژەی چاكسازییەوە.
لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران زۆرێك لە گەندەكان رووبەڕووی كێشە و ئاستەنگی سرووشت بوونەتەوە و بەتایبەت گرفتی كەم ئاوی ویشكەساڵی لە پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام یەكێك لە ئاستەنگە سەرەكییەكانی گوندەكانە.
هەر لەم پێوەندییەدا لێپرسراوێكی شوڕای شاری سەرپێلی زەهاو رایگەیاند، نەبوونی بەڕێوەبەرییەكی شارەزا و نەبوونی بودجە لە هۆكارە سەرەكییەكانی بێ ئاوی ئەو 18 گوندە دێنە ئەژمار.
پێشتر و هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردبووە، نەبوونی ئاوی خاوێن و خواردنەوە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی گوندەكانی دەورووبەری كرماشانە و ئێستا سەرجەم 232 گوندی دەورووبەری شاری كرماشان لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین و بە تانكر ئاوی خواردنەوە دابین دەكەن.