نیگارکێشێکی سەقزی خەڵاتی لوئی فەرانسوای بە دەست هێنا

18:15 - 28 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ٩ساڵەی خەڵکی شاری سەقز بە ناردنی وێنەیەک بۆ فێستیڤاڵی \"هونەرە وێنای\"یەکان لە وڵاتی فەرانسە، باشترین خەڵاتی ئەو رکابەریانەی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مێرمنداڵیکی سەقزی بە ناوی \"ماردین فەتحی\" تەمەن ٩ساڵە بەبەشداری کردن لە کێبڕکێی نیگارکێشی لە وڵاتی فەرانسە لە نێو ٥٢٠٠ بەرهەم پلەی یەکەم بۆ خۆی دەستبەر کردووە.

\"28677.jpg\"
ئەم وێنەیە براوەی کێبڕکێی بووە
بە وتەی یەکێک لە نزیکەکانی ئەو مێرمنداڵە، ماردین هەر لە تەمەنی ٢ساڵیەوە دەستی بەکاری نیگارکێشان کردووە و ئەمە یەکەم جارە لە کێبڕکێیکی جیهانیدا بەشداری دەکات.

دەگوترێت کە بنەماڵەی ماردین ئاگایان لە بەشداری کوڕەکەیان لەو رکابەرییی وڵاتی فەرانسە نەبووە.

ئەمساڵ ٥٢٠٠بەرهەم لە ٥٣وڵاتەوە بەشداریان لە فێستیڤاڵی لوئی فەرانسەدا کردبوو.