نوێنەرێكی مەجلیس: پێشگیری لە هاوسەرێتیی منداڵانی ژێر تەمەن 10 ساڵ، پێچەوانەی شەرعە
14:15 - 10 پووشپەڕ 2712
كوردپا: وتەبێژی كۆمیسیۆنی قەزایی مەجلیسی ئێران رایگەیاند: پێشگرتن لە پێكهێنانی ژیانی هاوبەشی منداڵانی ژێر تەمەن 10 ساڵ، پێچەوانەی شەرعە.
ماڵپەڕی شەهرزادنیووز بڵاوی كردەوە، پاش بڵاوبوونەوەی ئامارێك لەمەڕ هاوسەرێتیی 75 منداڵی تەمەن خوار 10 ساڵ و هەروەها هاوسەرێتیی 3929 كچ و كوڕی تەمەن ژێر 14 ساڵ لە ماوەی یەك ساڵی پێشوودا، خەبەر ئانلاین لەمەڕ پرسی هاوسەرێتیی منداڵانی كەم تەمەن و خەسارەكانی گردبوونەوەیەكی رێك خست.
لەو دانیشتنەدا، محەممەد عەلی ئەسفەنانی، وتەبێژی كۆمیسیۆنی قەزایی و حقووقیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، ئەم بابەتەی لەباری حقووقییەوە تاوتوێ كردووە و وتوویە:\"بەپێی شەرع تەمەنی پێگەیشتن بۆ كچان 9 ساڵ و بۆ كوڕانیش 15 ساڵە و ئەمەش لە ئێران پێوەرە، هەربۆیە پێشگیری لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی بۆ كچان ژێر تەمەن 10 ساڵ پێچەوانەی شەرعە\".
ئەم وتانەی ئەو مافناسە ئێرانیە لە كاتێك دایە كەلە جاڕنامەی گەردوونیی مافەكانی مرۆڤ و هەروەها راگەیندراوی جیهانیی مافی منداڵاندا هاتووە، هەموو كەسێك هەتا تەمەنی هەژدە ساڵی منداڵە و دەبێ لەژێر چاوەدێریی بنەماڵە و دەزگا حكوومەتییەكاندا پێداویستیی خوێندنی بۆ دابین بكرێت و هیچكەس بۆی نیە بە زۆر ژیانی هاوسەرێتیی بۆ پێك بهێنیت.
بەپێی لە ئێران ساڵانە رێژەیەكی زۆر كچی خوار تەمەن 10 ساڵ لەلایەن بنەماڵەكانیانەوە بە زۆری بە مێرد دەدرێن كە ئەمە پێچەوانەی هەموو پێوەرەكانی مافی مرۆڤ و رێوشوێنە نێودەوڵەتییەكانە.