نوێنەرێكی مەجلیس: خۆ بواردنی دەوڵەت لە بەجێ گەیاندی یاساكان هۆكاری گۆڕینی پێكهاتەی سیاسیی وڵاتە
14:58 - 2 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ ماڵپەڕی ئافتاب لە زاری نوێنەرێكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، پێكهاتەی سیاسیی وڵات هەنووكە بەرەوڕووی كۆمەڵێك گرفت بۆتەوە، هەر بۆیە خامنەیی ئەگەری تەرحی گۆڕینی پێكهاتەی سیاسیی وڵاتی هێناوەتە گۆڕێ.
غوڵامڕەزا میسباحی موقەدەم وتیشی: ئەم وتانەی عەلی خامنەیی رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەهۆی ئەو لادان و كردەوە نایاساییانەی دەوڵەتە لە بەجێ گەیاندنی یاساكانی مەجلیسدا و هێندێ جار راشكاوانە رادەگەیەنن كە یاساكان جێبەجێ ناكەن.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس راشیگەیاندووە، جێبەجێ نەكردنی یاساكانی مەجلیس لەلایەن دەوڵەتەوە دەربڕی پێكۆڵ (چالش)ێكی بەربڵاوە لە نێوان دەوڵەت و مەجلیسدا كە لەلایەن دەوڵەتەوە كەمتەرخی دەكرێ.
میسباحی موقەدەم لە درێژەدا وتوویەتی، وتەكانی سەركۆمار كە رایدەگەیەنێ مەجلیس دەستكاریی گەڵاڵەكانی دەوڵەتی كردووە، ئەمە بۆ خۆی نیشانەی كێشەیەكی قووڵ و جیدیە لە نێوان مەجلیس و دەوڵەتدا و ئەگەر بێت و بە ئاراستەی سیستمی پارلەمانیدا هەنگاو هەڵبگرین بێگومان ئەو گرفتانە چارەسەر دەبن.
نوێنەری تاران لە مەجلیس لەمەڕ پێكهاتەی پارلەمانی و جیابوونەوە و كەمڕەنگ بوونەوەی هێزەكان رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی سركۆمار پێوەندییەكی بە ئەركی دەزگاكانەوە نیە ، چونكە ئەركی سەركۆمار بەڕێوەبەری و كاری مەجلیسیش یاسا دانانە، كەوابوو جیابوونەوەی هێزەكان وەك خۆیان دەمێننەوە و كەمڕەنگ نابنەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی مەجلیس لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی میهر لەم بارەوە رایگەیاندووە، كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام هەڵبوەشێتەوە و لەباتی ئەوە مەجلیسی دووهەم دابمەزرێ و پێشنیاری ئاڵوگۆڕ لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتی خستۆتە بەرباس.
محەممەد دێهقان راشیگەیاندووە، بەشێك لە پێكهاتەی سیاسیی نیزام كەلە دەروونی سیستم دایە دەكرێ گۆڕانیان بەسەردا بێت و ئێستاش ئێران تێكەڵێكە لە سیستمی پارلەمانی و سەرۆكایەتی و هەموویان ژێر كۆیەكن لە سیستمی وەلایەتی فەقیه.