نه‌قدی: فێر كردنی زانستی سێكۆلاریستی به خوێندكاران، زوڵمه له كۆمه‌ڵگا و غه‌دره له ئیسلام
14:26 - 25 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌سیجی به‌شخوراوان له ههمایشێكدا له زانكۆی تاران، مامۆستایانی زانكۆی به دیكتاتۆرترین كه‌سه‌كانی دونیا وه‌سف كرد.
سه‌رداری پاسدار موحه‌ممه‌د ڕه‌زا نه‌قدی له هه‌مایشی \"تێپه‌ڕین له زانستی سیاسی ڕۆژئاوایی به‌ره‌و زانستی سیاسی ئیسلامی\" كه له كۆلێژی ماف و زانستی سیاسی زانكۆی تاران به‌ڕێوه چوو، ڕایگه‌یاند: \"خوێندكاره‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه هه‌رچیه‌ك ده‌ڵێن ڕاسته و ئه‌مه ده‌بێته هۆی خهساروهرگری كۆمه‌ڵگا و به‌ستێنی دزه‌ی ڕۆژئاوا دابین ده‌كات.\"
ناوبراو ڕایگه‌یاند: \"كتێبه‌كانی زانسته مرۆییه ڕۆژئاواییه‌كان بنه‌مای ئه‌زمونییان نییه و ئه‌مه پیشان ده‌دات كه ئه‌وان فێڵیان له مرۆڤایه‌تی كردووه.\"
ئه‌م به‌رپرسه حكوومییه ده‌ڵێ: \" ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیزن ناده‌ن خوێندكار قسه‌یه‌ك دژی زانسته مرۆییه ڕۆژئاواییه‌كان بكات و به ئازادی ماستێری خۆی بنووسێ. ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ بیرۆكه ڕۆژئاواییه‌كان به زۆر به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن.\"
ناوبراو له كۆتاییدا جه‌ختی كردوه له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زانستی سیاسی ئیسلامیی وه‌ك خولێك له زانكۆكاندا.
قسه‌كانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته حكوومییه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی كۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هۆشداری ده‌ده‌ن له‌مه‌ڕ خوێندنی زانسته مرۆییه‌كان له زانكۆكاندا.
به‌رپرسان كراوه‌بوونی زانكۆكانیان به‌ره‌و ڕووی بیرۆكه ڕۆژئاواییه‌كان به دڵته‌زێن ده‌زانن.
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ئێران بۆ یه‌كه‌م جار پاش سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه خه‌ڵكییه‌كان له‌مه‌ڕ ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ١٣٨٨، بابه‌تی گۆڕینی زانستی مرۆیی له زانكۆكان و ناوه‌نده زانستییه‌كاندا خسته به‌ر باس و پاش ئه‌وه وه‌زاره‌تی زانست ده‌ستی دایه كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاریی له لقه‌كانی زانسته مرۆییه‌كاندا و جێگیر كردنی وانه ئایینیی و ئیدئۆلۆژیكییهكانی دڵخوازی خامنه‌یی.