نمایش کردنی شانۆی سەرشەقام قەدەغە کرا
19:13 - 13 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: لەمەو بەدوا و بەپێی بڕیاری وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، نمایش کردنی شانۆی سەرشەقام قەدەغە دەکرێت.
جێگری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە بڕیارێکی نوێدا بەڕیوەبردن و نمایش کردنی شانۆی سەرشەقامی قەدەغە راگەیاند.
ئەبڕیارە لە کاتێک دایە کە شانۆی سەرشەقام لە بەفرانباری ساڵی ٨٨ەوە هەتا ئێستا لە ٢٤ ئوستانی ئێران ٣٦٧ شانۆی تایبەت بە سەرشەقام دروست کراوە.
هەواڵدەریی \"فارس\" بڵاوی کردەوە، کە بەپێی ئەو بڕیارە نمایش کردنی هەر شانۆیەک لەسەرشەقام تەنیتا لە کاتێکدا رێگە پێدراوە کە لەبەرەبەری بۆنە حکوومەتییەکاندا بێت.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ٨ ڤێستیڤاڵ لە ئاستی ئێراندا بە ناوی \"شهروند\" هاووڵاتی بەڕێوەچوون کە شانۆی سەرشەقامی مەریوان و سەقز لە گرینگترینی ئەو شانۆیانە بوون.
هەتا ئێستا ٧ خولی ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوان بەڕێوەچوون و بەوهۆیەوە شاری مەریوان بە پایتەختی شانۆی سەرشەقام ناوبانگی دەرکردووە.
فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، شانۆی نەتەوەیی هاووڵاتیی سەقز، شانۆی کوردی سەقز شانۆی ئوستانیی قوروە وەک دیارترین چالاکیی فەرهەنگی - هونەری و شانۆكارانی ئوستانی کوردستان دێنە ئەژمار.