نرخی هەر قوتوویەک شیر بۆ ٣٠ هەزار تمەن زیادی کرد

20:15 - 25 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای چوونە سەرێی نرخی شتومەک و مادە خۆراکییەکان، نرخی هەر قوتوویەک شیری وشک بۆ ٢٥ هەتا ٣٠ هەزار تمەن بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و هاووڵاتییانی بەرەوڕووی گرفت کردۆتەوە.

هەواڵدەریی \"فارس\" لە زاری \"ناسر کەلانتەری\" پسپۆڕی بواری \"نەخۆشی منداڵان\" بڵاوی کردەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا هاوکات لەگەڵ گران بوونی شیری وشک، زۆربەی دووکان و دەوا فرۆشییەکان لەگەڵ کەمیی ئەو مادە خۆراکییەش بەرەوڕوو بوونەتەوە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو، کە زۆربەی منداڵان پێویستە شیری وشک بەکار بێنن، ئەوش لە کاتێک دایە کە زۆربەی بنەماڵەکان بەهۆی هەژارییەوە توانای دابین کردن و کڕینی ئەو مادە خۆراکییەیان نییە.

ئەو بەرپرسەی \"ئەنجومەنی زانستیی شیری وشک\" رایگەیاندووە، کە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی \"متابۆلیکی\" کە گەدەیان تووشی کێشە هاتووە، پێویستە شیری وشکی \"کەم چەوری\" بەکار بێنن.