ناڕەزایەتی سەبارەت بەسووكایەتی بەرپرسێكی دەوڵەتی بەنەتەوەی عەرەب +بەڵگە
14:45 - 8 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی هاووڵاتیانی عەرەب لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا قۆناغێكی نوێبە خۆیەوە بینیوە و لەو پێوەندییەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتوانی دەشتی \" حویزە\" دەستیان داوەتە مانگرتن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چالاكیی یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاکانی گاز و نەوتی ئێران لە شارستانی \"حویزە\"، لە ئەنجامی ناڕەزایەتی دەربڕینی ٧٠٠ كەس لەكرێكاران و خەڵكی سەر بە بەخشی نیسان بۆ چەندین كاتژمێر راوەستا.
ئەو مانگرتنە گشتییە رۆژی رابردوو لە نزیك ئاوایی \" زهیریە\" و لە سەر رێگای كۆمپانیای جیهان پارس و \" CNPCI \" وەرێخرابوو.
چالاكانی مافی مرۆڤی عەرەب لە سەرەتای رەزبەری ئەمساڵیشدا سەبارەت بە دەركردنی بە كۆمەڵی ٧٠ كرێكار و ئەندازیاری عەرەب زمان لە كۆمپانیای نەوتی ئازادگانی جنووبی، ناڕەزایەتی و نیگەرانیان دەربڕیبوو.
دانیشتوانی ناوچەی دەشتی \"حویزە\" سەبارەت بە سووكایەتی پێكردنی یەكێك لە بەرپرسانی پایەبەرزی پڕۆژەی نەوتی ئازادگانی باكوور ناڕازین و خوازیاری ئەوەن كە كۆمپانیا داوای لێبوردن لە نەتەوەی عەرەب بكات.
سەرچاوە ناوچەییەكان بڵاویان كردۆتەوە، سەرپەرەستی هێڵی بۆڕی پڕۆژەی نەوتی ئازادگانی باكوور لە نامەیەكدا وەرزێڕانی عەرەبی ناوچەكەی بە هۆکاری دواكەتنی پڕۆژە نەوتییەكان لەقەڵەم داوە و عەرەبەكانی بە عەشیرە و خاوەنی كەلتووری دواكەتوو وەسف كردووە.
ئەو پڕۆژەیە كە رووبەرەكەی ٤٦٠ كیلۆمیتری چوارگۆشەیە، زەمینەكانی سەدان وەرزێڕی عەرەبی داگیر و ئاوارەی كردوون.
ئەبولحەسەن عەتایی لەنامەیەكدا وێڕای سووكایەتیكردن، ناوی سێبنەماڵەی عەرەبی (حەیدەری، بوعوزار و سلێمانی) كە سەبارەت بە داگیركردنی زەوییە و مەزاراكانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، هێناوە و داوای كردووە كە بە توندترین شێوە سزا بدرێن.
لە بەشێكی دیكەی نامەكەدا ئەو بەرپرسە ناڕازی بوونی خۆی لە بوونی كرێكاران و كارمەندانی عەرەب لە ناو ئەو پڕۆژەیەدا دەربڕیوە و داوای كردووە هەڵسوكەوتی توند لەگەڵ \"قەومی گەری\" بكرێ.
ماوەیەك لەمەوبەریش عەرەبەكانی ئەهواز بە نیشانەی سیاسەتی دووفاقیەتی دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی كاروون، مانگرتنیان راگەیاندبوو كە دواتر چەند كەسیان لێدەستبەسەر كرا.
پڕۆژە نەوتیی ئازادگانی باكوور بە لێدانی زیاتر لە سەد بیری نەوت لە \"تاڵاوی گەورە\" ئەو شوێنەیان ویشك كردووە و بەو هۆیەوە بە بەردەوامی تۆفان لەو ناوچەیە روو دەدات.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو سووكایەتیانە، كرێكارانی عەرەب دژی بێرێزییەكان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و خوازیاری پەرچەكردار بە \" بێحورمەتییەكانی ئەو بەرپرسە ناخۆجەییە \" بوون.