ناوەندە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی یارسانیان مەحکووم کرد
14:55 - 29 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد ـ ئورووپا و ناوەندی فەرهەنگئی \"کورمانج\" لەبەیاننامەیەکدا وێڕای پشتیوانی کردن لەداواکاریی پەیڕەوانی ئاینیی یاریی، خوازیاری ئازاد کردنی دەستبەسەرکراوانیش بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ـ ژنێڤ لە نامەیەکدا کە بۆ ئەحمەد شەهید رێپورتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێرانی ناردووە، دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی پەیڕەوی ئاینیی یاریی مەحکووم کرد.
ئەو ناوەندە پشتیوانیی خۆی لە هاووڵاتیانی یارسان کە لەبەر دەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوەیان پێک هێنابوو، کردووە.
لەو نامەیەدا، دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی یارسان بە دژایەتیی لەگەڵ ماددەی ١٨ی رێککەوتنامەی مافی مەدەنیی و سیاسیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەقەڵەم دراوە.
لەدرێژەی نامەکەدا هاتووە، ئەو دەستبەسەرکردنانە تەنانەت لەگەڵ ناوەڕۆک و بەندەکانی یاسای بنەڕەتی ( مادەکانی ١٣، ١٤، ٢٦)ی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیش دژایەتیی هەیە.
هاوکات تەیموور ئەلیاسی بەرپرسی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ داوای لە ئەحمەد شەهید کردووە، لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری ئازاد کردنی پەیڕەوانی ئاینیی یاریی بێت.
لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لەئورووپا بە پشت بەستن بە مادەکانی ٢، ٨ و ١٩ لە راگەیەندراوی جیهانی مافی مرۆڤ، دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی یارسانی بە توندی مەحکووم کرد.
لەدرێژەی مەحکووم کردنی رەشبگیریی هاووڵاتییانی یارسان لەتاران، ناوەندی فەرهەنگی \"کورمانج\" لە زانکۆکانی ورمێ، بە دەرکردنی بەیانییەیەک ئەو دەستبەسەرکردنانەی رۆژی رابردووی لە شەقام و شوێنە سەرەکییەکانی شاری تاران مەحکووم کرد و داوای لەرێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە پشتیوانی لە مافی پەیڕەوانی ئاینییی یاری بکرێت و سەرجەم چالاکانی دەستبەسەرکراوی ئەو ئایینە ئازاد بکرێن.
بەوتەی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەر زیاتر لە ٣٥ هاووڵاتیی یارسان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەتاران دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتیانی یارسان بە شێوەیەکی بەرچاو لەئوستانەکانی کرماشان، هەمەدان، ئازەربایجان، لورستان، مازەندەران و تاران نیشتەجێن.
هەر لەو پێوەندییەدا و بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتوون، لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژی رابردوودا نزیک بە ١٠٠ کەس لەپەیڕەوانی ئاینیی یاریی لەشەقامی بەهارستانی تاران و دەورووبەریی ( مەجلیس) دەستبەسەر کراون.