ناوەندێكی مافی مرۆڤ: پێویستە حوكمی سێدارەی زیندانییەکی سیاسیی كورد هەڵبوەشێتەوە
14:35 - 22 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندەكانی مافی مرۆڤ بە تایبەت چاودێری مافی مافی مرۆڤ پەرچەكردارییان بە ئەگەری جێبەجێكردنی حوكمی سێدارەی لاوێكی كورد لە زیندانی ورمێنیشان دا.
چاودێری مافی مرۆڤ رۆژی رابردوو لە بەیاننامەیەكدا زۆر بە توندی بڕیار و هەڵوێستی بەرپرسانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە حوكمی سێدارەی سامان نەسیم خەڵكی شاری مەریوان مەحكووم كرد.
لەبەیاننامەیەكەدا هاتووە، سامان نەسیم بەپێی بڕیار و مۆڵەتی لقی ئیجرایی دەزگای قەزایی لە كۆتایی مانگی رێبەنداندا لەسێدارە دەدرێت.
پێشتریش رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا هوشداری لەمەڕ لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە دابوو و خوازیاری رزگار كردنی ببوو.
بەوتەی ناوەندی چاودێریی مافی مرۆڤ سامان نەسیم لە كاتی دەستبەسەركردنیدا تەمەنی كەمتر لە ١٧ ساڵ بووە و لەژێر فشاری هێزە ئەمنیەتییەكان دانی بە تۆمەتەكەیدا ناوە.
لەلایەكی دیكەوە بنەماڵەی نەسیمیش ئەشكەنجە و فشارەكانی سەر کوڕەکەیان پشتڕاست كردۆتەوە و تەنانەت باسیان لەوەش كردووە نینۆكی سامانیان دەرهێناوە.
دیوانی باڵای وڵات سەرەتا حوكمی سێدارەی ئەو هاووڵاتییەی هەڵوەشاندەوە بەڵام دواتر جارێكی دیكە تەئید و رەوانەی ئیجرای ئەحكامی كردەوە.
سامان نەسیم كوڕی فایەق لە دادگای شاری مەهاباد بە تۆمەتی \" موحاربە\" لەرێگەی ئەندامەتیی لە حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێراندا بە سێدارە حوكم درا و ئەو لاوە كوردە ئێستا لە ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ورمێلەدەستبەسەریدایە.
لەو پێوەندییەدا شەبەكەی بیبیسی بڵاوی كردبوویەوە بە پێی راپۆرتە فەرمیەكان خودی ئێران لە ساڵی ٢٠١٠وە هەتا ئێستا لانیكەم ١٨ كەس كە لەكاتی دەستبەسەركردنیاندا تەمەنیان كەمتر لە ١٨ ساڵ بووە لەسێدارەدراون، ئەمە لەحاڵێكدایە كە ناوەندەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەو رێژەیەیان ٣١ كەس راگەیاندووە.