ناوەندی لێكۆلینەوەی ئەتۆمیی ئەمریكا: بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران500 هەزار بۆشكە كەمی كردووە
20:54 - 23 خاکەلێوه 2712
كوردپا: ناوەندی زانیاریی ئەتۆمیی ئەمریكا رایگەیاند، دوابەدوای دابەزینی ئاستی سەرمایەگوزاریی بیانی لە بەشی وزەی ئێران، بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە،500 هەزار بۆشكە كەمی كردووە.
ئەو ناوەندە راشیگەیاندووە، بەپێی ئەوەی كە وڵاتان هاوردەی نەوتیان لە ئێران كەم كردۆتەوە ئەگەری ئەوە هەیە هەتا كۆتایی ساڵی 2012، پێنج هەزار بۆشكەی دیكە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە روو لە كەمی بكات.
لەلایەكی دیكەوە وڵاتی ژاپۆن بە نیازە هاوردەی نەوتی خۆی لە ئێرانەوە بگەیەنێتە كەمترین ئاستی خۆی.
هەر لەو پێوەندییەدا بێلژیك، كۆماری چێك، فەرانسە، ئاڵمان، ئیتالیا، ژاپۆن، هولەند، لێهێستان، بریتانیا، مالزی، توركیە، ئافریقای باشوور، سریلانكا، ژاپۆن و یوونان، لەو وڵاتانەن كە هاوردەی نەوتیان لە ئێران كەم كردۆتەوە.
ناوەندی لێكۆلینەوەی ئەتۆمیی ئەمریكا ئەوەشی خستە روو، بەرهەمهێنانی نەوتی حكوومەتی تاران لە كۆتاییەكانی ساڵی 2011 بەرەو كەمی رۆێشت و هەتا ئێستاش ئەو رەوتە درێژەی هەیە.
10 وڵاتی ئورووپایی و ژاپۆن بەهۆی پابەند بوون بە رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و كەم كردنەوەی هاوردەی نەوت، لەلایەن ئەمریكاوە گەمارۆكانیان لەسەر لابرا.