ناوەندی فەرهەنگی، ئەدەبیی" كورمانج" بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە

13:53 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ناوەندی فەرهەنگی، ئەدەبی \"كورمانج\" لە زانكۆكانی ورمێ‌ بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی تازەی خوێندنەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

نوسخەیەك لەو بەیاننامە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە
دەقی بەیاننامەكە:
هاونیشتمانانی خۆشەویست!
دایكان و باوكانی كورد!

جاریكی دیكە لە ئێران ساڵی تازەی خوێندن دەستی پێكردووە، بەڵام بەداخەوە دەبینین كە سیاسەتە دژە فەرهەنگی و ژینۆسایدییەك یان چەند نەتەوە لەگەڵ قەدەغە كردنی فێركاری جارێكی دیكە هاتە ئاراوە و ئەو سیاسەتە شتێكە بەرنامەڕێژی كراوە. كوردەكانیش وەكوو نەتەوەكانی ئازەری، عەرەب و بەلووچ...لە ئێران خوازیاری مافی نەتەوەیی خۆیەتی كە بەداخەوە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەوانی لە سەرەتاییترین مافەكانی بێبەری كردووە و ئەمە لە حاڵێك دایە كە كوردەكان هیچ شتێكی زیاتر لە مافی خویان داوا نەكردووە.

مافی فێربوون بە زمانی زگماكی یەكێك لەو سەرەتاییترین مافانەیە كەلە حاڵی حازردا لە سەرجەم دونیادا پێداگری لەسەر دەكرێ.

منداڵانی كورد لە یەكەمین هەنگاونانیان بۆ قوتابخانە ناچارن كە بە زمانێك وانە بخوێنێن كە بە باشی شارەزاییان لەسەری نیە و لەڕووی ناچاریی وانەكانی ریازی، جوغرافیا و مێژوو و ... دەخوێنن.

بە هیوای ئەو رۆژەی كە رۆڵەكانی كورد مافی خوێندن بە زمانی زگماكی خۆیان هەبێ‌.

ناوەندی فەرهەنگی، ئەدەبیی \"كورمانج\" لە زانكۆكانی ورمێ‌
2‌ی رەزبەری 1391‌ی هەتاوی