ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی کوردپا خشتەی ئاماری ١٠ ساڵەی لە چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە کوردستانی ئێران بڵاو دەکاتەوە

13:19 - 14 گەلاوێژ 2720

بەپێی ئەو خشتەیە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ هەتا ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩، کۆی ١٣٦٠ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار بوون (٤٩٦ کوژراو و ٨٦٤ بریندار).

٧٨ لەسەد لەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.

کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی تەقینەوەی مین  و سەرمابردوویی، هەر کامیان ٦ لەسەد و لە پلەی دووەمدان.

بەربوونەوە لە بەرزایی ٤ لەسەد لە پلەی سێیەمدایە.

٢٢ کەس لە کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار، تەمەنیان لە ژێرەوەی ١٨ ساڵ بووە.

چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت؛ ١٠٢٠ حاڵەت.

گیانلەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی سەرمابردوویی لە بەفر و بۆران؛ ٧٣ حاڵەت.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی تەقینەوەی مین: ٧٣ حاڵەت.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی؛ ٥٤ حاڵەت.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی کەوتنە نێو ڕووبار، بە تایبەتی لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان؛ ٣٦ حاڵەت.

برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکان؛ ٦ حاڵەت.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە؛ ١١ حاڵەت.

گیانلەدەستدانی کۆڵبەران لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی جەڵتەی دڵەوە؛ ١٢ حاڵەت.

بەربوونەوەی بار بەسەر کۆڵبەران لە کاتی کۆڵبەری؛ ١ حاڵەت.

بێسەروشوێنبوونی کۆڵبەران؛ ٥ حاڵەت.

پچڕانی دەماری کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری؛ ١ حاڵەت.

گازگرتوویی لە خێوەتی کۆڵبەر لە شاخ؛ ١ حاڵەت.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکان؛ ٦حاڵەت.

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیە لە ناوچە سنوورییەکان؛ ٤ حاڵەت.

خستنە خوارەوەی کۆڵبەران بە دەست و پێ بەستراوی لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە؛ ٣ حاڵەت.

گیانلەدەستدانی کۆڵبەران بە هۆکاری ناڕوون؛ ١ حاڵەت.

برینداربوونی کۆڵبەران بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کاتی کۆڵبەری؛ ٥٣ حاڵەت.