ناوی پیلای: دەبێلێپرسراوانی سووریە لە لاهە دادگایی بكرێن
14:00 - 22 رێبەندان 2711
كوردپا: كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خوازیاری ئەوەیە كە لێپرساراوانی باڵای سووریە لە دادگای نێودەوڵەتیی لاهە دادگایی بكرێن.
ماڵپەڕی رادیۆ ئیسرائیل لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە سووریە هەر وا بەردەوامە و لە شەشەمین رۆژی هێرشی ئەرتسی سووریە بۆ سەر شاری حەمس و بەتایبەت گەڕەكە سوننە نشینەكان هەتا ئێوارەی رۆژی هەینی لانیكەم 89 كەس لە هاووڵاتییان بوونەتە قوربانی.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریە ئاشكرای كردووە كە رۆژی پیچنجشەممەش لە شاری حەمس 140 هاووڵاتیی بوونەتە قوربانی كە 11 كەسیان منداڵ بوون و سەدان كەسی دیكەش بریندار بوون، بەپێی راپۆرتەكان تانكەكانی ئەرتشی سووریە بەردەوامن لە تۆپ و خمپارە بارانی گەڕەكانی شاری خەمس و ماڵی زۆرێك لە دانیشتوانی وێران كراون.
ئەرتشی سووریە دوێنی هەینی رایگەیاندووە لەوانەیە بۆ بێدەنگ كردنی خەڵك لە ئامرازی شیمیایی كەڵ وەربگرێت.
خانمی ناوی پیلای كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ویپَڕای رەخنە گرتن لە لێپرسراوانی حكوومەتی سووریە بە بۆنەی كوشتاری خەڵك و توندوتیژیی لەرادەبەدەر لە هەمبەر هاووڵاتییان، رایگەیاندووە دەبێبەرپرسانی باڵای سووریە لە دادگای لاهە دادگایی بكرێن.
بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەیەكدا رەوشی سووریە بخەنە بەرباس و تاوتیۆی بكەن.