ناوی 5 كەسی دیكە لە دستبەسەركراوانی ناڕەزایەتییەكانی مەلەكشایی ئاشكرا بوو
13:36 - 21 جۆزەردان 2712
كوردپا: دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی مەجلیس لە ئیلام و دەورووبەری لەلایەن مەجلیسی خوبرگانەوە، خەڵكی شاری مەلەكشایی ناڕەزایەتییەكی بەرینیان رێكخست كە زیاتر لە 300 هاووڵاتی دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوای دەستبەسەر كرانی 300 هاووڵاتی لە ناڕەزایەتییەكانی شاری مەلەكشایی، رۆژ لە دوای رۆژ ناوی گیراوەكان ئاشكرا دەبێت و پاش روون بوونەوەی ناوی 18 كەس لە گیراوەكان لە رۆژانی رابردوودا، ناوی 5 كەسی دیكە لە دەستبەسەر كراوەكان بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا گەیشتووە كە بریتیتن لە:
1 ـ مستەفا بەیگی 2 ـ یووسف فەرەجی 3 ـ كەریم بەیگی 4 ـ سادق فەتحی 5 ـ یاسر فەتحی
ئەو ناڕەزایەتییانە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی كەسی دووەمی شاری ئیلام و دەورووبەری لەلایەن شۆرای نیگابانەوە، هاتنە ئاراوە.
عەلی ئەكبەر مەتین وەك نوێنەری شارەكانی ئیلام، ئەیوان، شیروان و چارداوڵ، مێهران و مەلەكشایی پێشی پێگیراوە و نەیانهێشتووە بڕواتە مەجلیس و ماوەی دوو حەفتەیە بەم بۆنەوە لەو شارانە و بەتایبەت مەلەكشایی ناڕەزایەتی دەستی پێكردووە.