ناوچه شاخاوییه‌كانی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆکەوانەكانی سپای پاسدارانەوە بۆردومان كران
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، سپای پاسداران به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به مووشەک له به‌رزاییه‌كانی "ته‌لان" سه‌ر به ناوچه‌ی سیده‌كانی دا.
له‌و هێرشه‌دا كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به مووشه‌كی تایبه‌ت به‌و فڕۆكانه ئەنجام دراوە، هێرش کراوەتە سەر ناوچه شاخاوییه‌كان و شوێنی ژیانی خه‌ڵک و باخ و مه‌زرایه‌كی زۆری هاووڵاتییان گڕیان تێبه‌ربووه و زه‌ره‌ری زۆر به شوێنی ژیانی خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان گه‌یشتووه.
هەر لەو پێوەندییەشدا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، سپای پاسداران پاش هێرشی مووشەکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکان، خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقی تۆپباران کرد.
سپای پاسداران لەو تۆپبارانکردنەدا، بەرزایی کوێستانەکان، مەقەڕەکانی پێشمەرگە و شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنیی کردبوو ئامانج.