نامەی هاوبەشی ١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی مانگرتوو بۆ دادوەری چاوەدێری زیندانی ورمێ

16:59 - 19 سەرماوەز 2720

١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە نامەیەکی هاوبەشدا، بۆ دادوەری چاوەدێری زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە شێوەی فەرمی مانگرتنی وشکی خۆیان لە خواردن ڕاگەیاند.

ئەو ١٤ زیندانییە سیاسیی مەزهەبییەی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، مانگرتنی وشکی خۆیان دەسپێکرد.

ئەو زیندانییە مانگرتووانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو نامە هاوبەشە لە ڕاستای بەدواداچوون بۆ بەرپرسی هێزی قەزاییە و ناوەندەکانی ڕێبەری ڕەوانە دەکرێت. دەقی ئەو نامە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، بەم چەشنەیە:

دادوەری چاوەدێری بەڕێزی زیندانی ناوەندیی ورمێ

لەگەڵ سڵاو و ڕێز

 بە ئەو بەرپرسە باڵا قەزاییە ڕایدەگەیەنین، کە ئێمە لە داواکارانی بەندی ١٠ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بەهۆی وڵامنەدانەوە و هەوڵی شیاو بۆ کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیریی زیندانییان(گەڵاڵەی دوو فەورییەتی) ڕاگەیەندراو، بۆ جێبەجێ‌کردنی لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ساڵی ٩٩ و هەروەها ئاسانکاریی قەزایی کە بریتییە لە ئازادیی مەرجدار، مافی مەرەخەسی و کۆتایی ماوەی زیندانیی زیندانییە ئەمنییەتییەکان، بۆ پێڕانەگەیشتن بە بارودۆخی هەنووکەی پێشێلکراومان، مانگرتنی وشکی خۆمان ڕادەگەیەنین.

شوناسی ئەو ١٤ زیندانییە مانگرتوویە بەم چەشنەیە:

ئاران تیباش، حوسێن عوسمانی، دارا ڕەشیدی، ئیرج سۆفی محەممەد دێشەمس، جەواد یووسفی، بێهزاد عەباسیی‌قەراگوز، مۆحسین مەحاڵی، فاروق لواشلوویی، سالار سدیقیی هەمەدانی، ئیبراهیم خەلیل سدیقیی هەمەدانی، خوسرەو زەرستان، سەید ئارام ئەمینولئیسلامزادە، تۆفیق عەبدوڵڵاهی و محەممەد حوسێن‌پوور