ناسێح سورخابی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

13:49 - 16 خاکەلێوه 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی خاکەلێوە، چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "ناسێح سورخابی"، کوڕی محەممەد و خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتیە بە دانانی بارمتە، بە شیوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.

ئەو چالاکە مەزهەبییە، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٩٩، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمەی ٩٩، ناسێح سورخابی بەبێ بەڵگەی یاسایی بەتۆمەتی "چالاکیی مەزهەبی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.