مەهاباد؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:12 - 12 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سۆران دوورباش" و"ئاکۆ دوورباش"، خەڵکی گوندی "خانەگێ" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

سۆران و ئاکۆ دوورباش، لە کاتی دەسبەسەرکرانیاندا لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دراونەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی سۆران و ئاکۆ دوورباش، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیار سلێمان‌پوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

وێنە: ئاکۆ و سۆران دوورباش