مەسیح عەلی نژاد، بۆ باوکی ڕوحوڵڵا زەم: دایکی ڕامین حوسێن‌پەناهی و دایکی فەرزاد کەمانگەر وتیان گوڕێک نییە هەتا لە سەری بگرێین

12:30 - 26 سەرماوەز 2720

مەسیح عەلی‌نژاد ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ لە نامەیەکدا، بۆ باوکی ڕوحوڵڵا زەم نووسیوویەتی: "ناتوانم حاشا لەو جلوبەرگە کە لە بەرتدایە بکەم  کە بە تەواوی هەستمەوە لێی بێزارم، چوونکوو ئەو جلوبەرگە وەبیرهێنەرەوەی ڕەنج و ناڕاحەتی و خەفەتە، کە حکوومەتێکی مرۆڤ‌کوژ، بە هەمان عەبا و قەبا، بە سەر ئێمەیدا، سەپاندووە".

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە درێژەدا، نووسیوویەتی: "کاتێک لە سەر گۆڕی کوڕەت گریای، دلم ئاگری گرت و لە تەواوی ئەو ساڵانەدا، کە بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە لە سەر گۆڕی کوڕەکانیان لە سەر و سینگی خۆیان دەدا، تۆ گریاوی؟ یان تەنیا لە کاتی مردنی "مەولا"کەت ڕوحوڵڵا گریاوی؟ کورەکەت بە خۆشەویستیی ڕوحوڵڵا خومەینی، بە ڕۆحی‌ئەڵڵا ناودێر کرد، بەڵام ئەویش بوو بە قوربانیی هەمان ڕوحوڵڵا کە لەمێژ ساڵە بە دانی فتوا، ڕۆژنامەوانەکانیان خنکاندووە و پێنووسەکەیان شەکاندووە و سەری زۆرێک لە نووسەرانیان لە ژێر خاک کردووە."

لە بەشێکی دیکەی نامەی ئەو چالاکەی مافی مرۆڤەدا هاتووە: "ئێوە لە نێو هەموو ئەو باوکانەدا کە کۆڕەکەیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە دار دراون، چەند خۆش شانس بوون کە خزمە هاوبیرەکانتان لە دەزگای دادوەری،هەلی دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کورەکەتییان پێداون، دەزانی تەنیا سێ مانگ پێش بوو کە نەوید ئەفکاری بە بێ ئەوەیکە هەلی دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوک و دایکی پێبدرێت، بێبەزیانە لە دار درا."

مەسیح عەلی‌نژاد هەروەها نووسیووتی: "ئاغای زەم بۆچی بۆ شوێنی دوور بڕۆین، دایە شەریفە دەناسی؟ کوڕەکەی "ڕامین حوسێن‌پەناهی" لە سێدارە درا، هەلی دوایین چاوپێکەوتن پێشکەشتان، دایە شەریفە لە گرتە ڤیدیۆپیەکدا، چاوی لە من و تۆ کرد ڕایگەیاند: "ئەسلەن گۆڕێک بوونی نییە کە لە سەری بگرێم" واتە هەلی گریانیان لە سەر گۆڕی کوڕەکەی هەم لە دایە شەریفە و هەم لە دایکی فەرزاد کەمانگەر و زۆرێک لە دایکانی دیکە ئەستاند. تەنانەت بەوانیان ڕانەگەیاند کە جەنازەی کوڕەکانیان لە کوێ ئەسپەردە کراوە. لە تەواوی ئەو ساڵانە ئێوە لە نووسینگەی کارەکەتان خەریکی خزمەت بە سیاسەتی فەرهەنگی ـ سیاسییەکان و ئەو حکوومەتە قەتڵە بوونە و هەلی چاوپێکەوتنی دەرد و ڕەنجی ئەو دایک و باوکانەتان، بە خۆتان نەدا، بەڵام ئەو دەرد و ڕەنجە بەردەرگای ماڵی ئێوەشی گرتەوە."

ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکە مافی مرۆیی هەروەها نووسیوویەتی: "ئێستا کە ئەو داخ و دەردەتان ناسیووە، ئەو جلوبەرگە کە بۆ خەڵکی ئێران نیشان دەرد و ڕەنجە لە بەری خۆتان داکەنن، جلوبەرگێگ کە نیشانەی لە داردان، درۆکردن و  دزیکردنە لە بەرتان داکەنن، هەڵبەت بە جلوبەرگ نییە، بەڵام لابردنی ئەو جلوبەرگە، دڵ هەڵکەنین لەو نیزامیە زوڵم و زۆردارە ئاسانتر دەکات، خەڵک ئیتر ئەو حکوومەتەیان ناوێت، ئیتر تەنیا خەڵک ناگریەت بەڵکوو ناڕەزایەتی دەردەبرێت."