مەسعوود بارزانی لەگەڵ عەلی خامنەیی كۆبووە
19:10 - 8 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانەی سەردانەكەی بۆ ئێران چاوی بە عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران كەوت.
هەواڵددەریی فارس بڵاوی كردەوە، خامنەیی لەو چاوپێكەوتنەدا بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، ئێمە پێشوازی لە عێراقێكی یەكپارچە بە هەموو پێكهاتە \"قەومییە\"كانیەوە دەكەین.
رێبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتوویەتی، خوڕاگری\" قەوم و ئەدیان\"ی جیاجیای عێراقە لە هەمبەر \"داگیركەران\"ی ئەمریكاییدا بۆتە هۆی دڵخۆشی ئێمە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، مەسعوود بارزانی لەو چاوپێكەوتنەدا ئاشكرای كردووە، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان هیچكات یارمەتییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەبیر ناكەن و لەمەوبەدواش پێویستی زیاترمان بە هاوفكری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەبێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێكەوتی 7ی خەزەڵوەر لە كونفرانسێكی خەبەریدا لەگەڵ عەلی ئەكبەر ساڵحی وەزیری دەرەوەی حكوومەتی تاران رایگەیاندووە، چیدیكە ناهێلین كە سنووروكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ئێران نائەمنی بە خۆیانەوە ببین و باشترین رێگاچارەی ئەمنی دەگرنە بەر.
لەمبارەوە ماڵپەڕی هاووڵاتی هەواڵێكی لەژێر ناوی\" بارزانی لە ئێرانیش ئاڵاكەی لەبیر چوو\" بڵاو كردۆتەوە.
لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتووە، لە كونفرانسی خەبەریی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی حكوومەتی ئێراندا بێجگەلە دوو ئاڵای ئێران هیچ ئاڵایەكی دیكە نابینرێ.