مەریوان؛ هاووڵاتییەک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

13:38 - 6 خەرمانان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەسائی"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی ڕەشید و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکردنی محەممەد ڕەسائی، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.