مەریوان ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام دەکات
16:43 - 25 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوان بە بەشداریی ٢٧٢ بەرهەم بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە شەقامەکانی شاری مەریوان میوانداریەتی دەیەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام دەکات، بڕیارە چەندین گرووپی هونەریی و شانۆی بیانی بەشداریی فێستیڤاڵەکە بن.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە باسیان لەوە کردووە، بەپێی نەریتی ساڵانە ٢٧٢ بەرهەم لە ناو خۆی ئێران و وڵاتانی دیکەوە بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە نێردراوە.
وڵاتانی وەکوو ئیتالیا، ئیسپانیا، یۆنان و ئازەربایجان لە بەشدارانی فێستیڤاڵەکە دەبن.
لەو بارەیەوە بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان رایگەیاندووە، بەشی وێنەگریش بە فێستیڤاڵی ئەمساڵەوە زیاد کرابوو، بەڵام بە هۆی تەواو نەکردنی رێژەی دیاری کراو لە رکابەرییەکان بە جێ مان.
لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا شانۆی سەرشەقامی مەریوان لەزۆربەی فێستیڤاڵە ناوچەیی و سەراسەرییەکانی ئێراندا جێ پەنجەی دیار و بەرچاو بووە و بەشداریی ساڵانەی گرووپە هونەرەکانی وڵاتانیتر لەو شانۆیەدا دەرخەری ئەو راستیەن.
لەپێوەندیی کۆسپەکانی سەر رێگای شانۆی سەرشەقامی مەریوانیش دەتوانین ئاماژە بە لێداوانەکانی ماوەیە لەمەوبەری فەرماندەی \"سپاە بیت المقدس\" لەئوستانی کوردستان بکەین کە بێڕێزی بە کاری فەرهەنگی – هونەری کردبوو.
رەجەبی فەرماندەی \" سپاە بیت المقدس\"ی ئوستانی کوردستان وتبووی: کاری فەرهەنگی ـ هونەریی لەشاری مەریوان شتێکی بێنرخە و شانۆی سەرشەقامیشی بە \"مبتذل\" لەقەڵەم دابوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە شەقامەکانی شاری مەریوان میوانداریەتی دەیەمین فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام دەکات، بڕیارە چەندین گرووپی هونەریی و شانۆی بیانی بەشداریی فێستیڤاڵەکە بن.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە باسیان لەوە کردووە، بەپێی نەریتی ساڵانە ٢٧٢ بەرهەم لە ناو خۆی ئێران و وڵاتانی دیکەوە بۆ دەبیرخانەی فێستیڤاڵەکە نێردراوە.
وڵاتانی وەکوو ئیتالیا، ئیسپانیا، یۆنان و ئازەربایجان لە بەشدارانی فێستیڤاڵەکە دەبن.
لەو بارەیەوە بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان رایگەیاندووە، بەشی وێنەگریش بە فێستیڤاڵی ئەمساڵەوە زیاد کرابوو، بەڵام بە هۆی تەواو نەکردنی رێژەی دیاری کراو لە رکابەرییەکان بە جێ مان.
پۆستێری دەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
شانۆی سەر شەقام لەئێران و بەتایبەت لەشاری مەریوان پێشینەیەکی لەمێژینەی هەیە و شانۆکاران بەنمایش کردنی هونەرەکانی خۆیان کولتور و داب و نەریتی کوردەوارییان بە گەلانی دیکەی ئێران و بگرە جیهانیش ناساندووە.لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا شانۆی سەرشەقامی مەریوان لەزۆربەی فێستیڤاڵە ناوچەیی و سەراسەرییەکانی ئێراندا جێ پەنجەی دیار و بەرچاو بووە و بەشداریی ساڵانەی گرووپە هونەرەکانی وڵاتانیتر لەو شانۆیەدا دەرخەری ئەو راستیەن.