مەحموود مورادی کۆڵبەری لاو تەمەن ٢٤ ساڵ کە پاش ١٣ ڕۆژ لە ڕێوڕەسمی شاییەکەی لە سنوور بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا

11:27 - 1 بەفرانبار 2720

زەهرا موشتاق

ئەو کاتێک کوژرا کە تەنیا تەمەن ٢٤ ساڵ بوو و ١٣ ڕۆژ لە ڕێوڕەسمی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی تێدەپەڕی. مەحموود مورادی کۆڵبەر بوو. ئەو لە مانگی ڕەمەزان کوژرا. ١٣ ڕۆژ پاش شاییەکەی. خۆشی کردن و سەرمەستبوون بەسە. سفرە نانێ دەوێت. تازەبووکی تەمەن ١٧ ساڵە بۆ تازە زاوا، دەیهەوێ خواردنی بەیانی دروست بکات. ماڵەکەیان لە بۆن و بەرامەی خۆشبەختی کەڵەکە کراوە. دەستنوێژ دەگرێت و دەچێت بۆ سنوور. کۆڵبەرانی دیکە چاوەڕوانی ئەون. ئەو تازە زاوایە دەبێت کۆڵبەری بکات. پیشەیەکی دیکەی نییە. هەموو ئەو گوندە ١٠ بنەماڵەیە و تەواو. حەشیمەتیان ٦٠ کەسە و تەواو. لکاوە بە خاکی هەرێمی کوردستان، نیوەی قەوم و خزمەکانیان لە ئەم دیووی سنوور لە ئێرانن و نیوەکەی دیکە لەو دیووی سنوور لە هەرێمی کوردستان. سنوور واتاییەکی نییە. مەحموود مورادی کە هەتا پێنجی سەرەتایی  چووەتە قوتابخانە و خوێندوویەتی، لەو شاخانە هەر لە منداڵییەوە خەریکی کاری شوانی بووە و مەڕ و ماڵاتەکانی بۆ لەوەڕاندن بردووە و گۆرانی بۆ وتوون و هەتا ئێستا کە بووەتە لاوێکی باڵابەرزی ڕەعنایی و تازەزاوا. بۆ خۆی ماڵێکی دروست کردووە و دەستی تازەبووکی تەمەن ١٧ ساڵەکەی گرتووە و هێناویەتییە ئەو ماڵەوە. چە دەزانێ کە تەنیا ١٣ ڕۆژ پاش شاییەکەی دەکوژرێت؟

٩٠ ـ ٨٠ مێتری دیکە کە بچێتە پێشەوە گوندی نەنوڕە. یەکەمین گوندی سنووریی هەرێم. بڕیارە کەرستەی کارەبایی بهێنن. یان شایەد ماشینی قاپشۆردن. بیستوویەتی کە زۆربەی دانیشتووانی شارەکان که ماشینی قاپشۆردنیان هەیە هەتا دەستە نازەکەکانی ژەنەکانیان لەنێو نەچێت. بیر لە تازەبووک دەکاتەوە، شایەد ڕۆژێک بۆ تازەبووک ماشینی قاپشۆردن بکڕێت. کاتی نوێژکردنە. هەر لەو شوێنە لەنێو دڵی کێوەکان دەوەستێت و نوێژەکەتی دەکات. سەرمای هەژێنەر، تەقەی ڕاستەوخۆ لە نێوان شانەکانی بۆ خوارەوەی جەستەی کەمانە دەکات و لە یەک چرکەدا، دڵ و ڕیخۆڵەکان و مێزڵدانی لەنێو دەچن. مەحموودی تازەزاوا تەمەن ٢٤ ساڵ بەو شێوەیە دەکوژێت. خەڵکی گوندی "قولیاوا" و تازە ووک کە ڕۆژانە سەدان جار دەنگی گولـلەی وێڵ دەبیسن خویان پێوەگرتووە؛ هیچ کات نازانی گوللـەی وێڵ ئەمجارە دەبێتە هۆی کوژرانی مەحموود مورادی. تازەزاوا کۆڵبەرێک کە هێشتا هیچ کەسێک دڵی نەهاتووە چاو لە وێنە و فیلمی شاییەکەی بکات. بەڵام هێشتا لە ماڵەکەیان، کاتی بانگدان بە شیوەن و ڕۆڕوو کۆتایی دێت.