مەجلیسی ئیسلامی، کڕینەوەی سەربازیی لە ئێراندا ئازاد کرد+نرخەکان

20:14 - 3 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: دەوڵەتی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی داهاتوویەوە، لە بری پارە، کارتی معافی لە سەربازی ئەداتە ئە وکەسانەی کە لەچوونە سەربازی خۆیان بواردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی مەجلیسی ئیسلامی لە تاران، گەڵالەی \"جەریمە کردنی ئەو کەسانەی کە خۆیان لە چوون بۆ سەربازی بورادووە\"، تاوتوێ دەکەن و دەیخەنە دەنگدانەوە.

ئەو گەڵاڵەیە لە دانیشتنەکانی پەیوەندیدار بە بودجەی ساڵی ٩٤ی هەتاویەوە پەسند کرابوو.

بەپێی ئەو پەسندکراوە، ئەو پارەیەی کە لە بری پێدانی کارتی معافی لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، دەخرێتە سەر حیسابی دەوڵەت.

ئەو گەڵاڵەیە لە کۆتاییدا دەبێ لەلایەن شۆرای نیگابانەوە پەسند بکرێت.

دژبەرانی ئەو ماددەییە لە تێبینیی ١٦ی گەڵاڵەی بودجەی ساڵی ٩٤ لەو باوەڕەدان، کە ئەم گەڵاڵەیە، بە شێوەیەک وەکوو \"فرۆشی سەربازی\" بە ئەژمار دێت.

نادر قازی‌پوور، یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ئیسلامی لە ورمێ، بە هەواڵنێرانی لاو (خبرنگاران جوان)ی راگەیاندووە: \"ئەم داهێنانێکی نویێە و دەبێتە هۆی زیاتر هەڵاتنی خەڵک لە سەربازی و دەولەت ئامادەیە لەبەر چەند پەناباتێک سەربازی بە خەڵک بفرۆشێت\".

هەنووکە یەک ملوێن و ٥٠٠ هەزار کەس لە رێکخرای (وظیفە عمومی)دا تۆمار کراون، کە ئەمە ٤٥ هەزار ملیارد تمەن داهاتی بۆ دەوڵەت دەبێت.

دەگوترێت، کە پرسی گەڵاڵەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە \"راوێژ و هاوئاهەنگی\"ی لایەنە نیزامی و پەیوەندیدارەکان گەیەندراوەتە مەجلیس.

ئەو کەسانەی کە دەبنە خاوەنی کارتی معافی، لە خۆ پاڵاوتن بۆ ئەندامەتی مەجلیسی ئیسلامی\"نمایندگی مجلس اسلامی\" ئەندامەتی لە شۆرای شار و گوندەکان بێبەری دەکرێن.

پیشتر ئەو گەڵاڵەیە لە بەخشی نیزام وەزیفەدا کاری پێکرابوو، کە لەماوەی ساڵانی ٧٨ هەتا ٧٩ی هەتاویدا، ٣٦٠ هەزار کەس سەربازییەکەیان پێ کڕیبوویەوە.

لە ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوییەوە کە چوونە سەربازی لە ئێران کراوەتە ئیجباری، ئەمە دووەمین جارە کە سەربازی لەو وڵاتەدا دەکڕدرێتەوە.