مەجلیسی ئیران/ نرخی نەوت بەپێی دۆخی بازاڕی جیهانی دیاری دەکرێت

15:58 - 7 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: ئەندامانی مەجلیسی ئیسلامی، دیاری کردنی نرخی نەوتیان بۆ ساڵی داهاتوو، بە دۆخی بازاری جیهانییەوە پەیوەند دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نرخی هەر بۆشکەیەک نەوتی رەش کە بۆ بودجەی ساڵی ١٣٩٤ی وڵاتی ئێران، لەلایەن دەوڵەتەوە ٧٠ دۆلار دیاری کرابوو، لەگەڵ دژایەتیی کۆمیسیۆنی \"تلفیق بودجە\" بەرەوڕوو بوویەوە.

بەپێی بەراوردی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید، داهاتی پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ سالی داهاتوو ٧٠ هەزار ملیارد تمەن پێشبینی کراوە.

یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی بودجەی ٩٤، لە لێدوانێکدا بە هەواڵدەریی (شانا) وزە و نەوتی راگەیاندووە؛ داهاتی نەوت لە ساڵی داهاتوودا لە ٥٤ هەزار ملیارد تمەن دەبێت.

بە گوتەی ئیسماعیل جەلیلی، دیاریکردنی نرخی هە ربۆشکەیەک نەوت بۆ ساڵی داهاتوو، پەیوەندیی بە دۆخی بازاڕەوەیە و دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا هیچ رۆڵیکی نییە، چونکە نرخی لەلایەن بازاڕەوە دیاری دەکرێت، نەک دەوڵەتو مەجلیس.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی بودجە گوتووشیەتی، ئەم پێشبینی کردنە بەهۆی \"سنوورداربونوی فرۆشتنی نەوتی ئێران\" هەتا رادەیەک چاوەڕوان دەکرێ بێتە دی، بەڵام سەبارەت بە پاراستنی \"پێکهاتەی بودجە\"، دەستەواژەی \"هەتا رادەیەک:ی بەکار هێناوە.

کۆگشتیی بودجەی ساڵی ١٣٩٤ی ئێران، زیاتر لە ٨٣٧ هەزار و ٩٠٧ ملیارد تمەن پێشبینی کراوە، کە زیاتر لە ٢٦٧ هەزار و ٣٥٧ ملیارد تمەن لەو بەدجەیە بۆ \"پروژە عمرانی و هزینەهای جاری\" تەرخان کراوە.

جۆ بایدن، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا، رۆژی رابردوو لە دانیشتنی ئەمنیەتی وزەدا رایەگیاندبوو؛ نرخی نەوت لە ئیستادا لەژێر ٥٠ دۆلاردایە، پێدەچێت نرخی نەوت لە کورتخایەندا هەر وەکوو خۆی بمێنێتەوەو هەروەها لە ماوەی سالانی داهاتووشدا نرخەکە هەروا لە خوارەوە بمێنیتەوە.

ئۆپێک، کە لەسەدا ٤٠ی بازاڕی جیهانیی نەوتی لە کۆنتڕۆڵدایە، لە دانیشطنی کۆتایی مانگی نۆڤامبریدا، بڕیاری دا کە ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بەبێ گۆرانکاری رابگرێت.

هەنووکە بۆشکەیەک نەوتی خاوی ئۆپێک لە بازاڕە جیهانییەکاندا، لەژێر ٤٤ دۆلاری ئەمریکادایە.