مەجلیس گەڵاڵەیەكی لەپێوەندیی داخستنی تەنگەی هۆرموز پێشكەش بە دەوڵەت كرد
13:59 - 13 پووشپەڕ 2712
كوردپا: نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گەڵاڵەیەكیان پیشكەش بە دەوڵەت كرد و تێیدا داواییان كردووە كە تەنگەی هۆرموز دابخرێت.
بە دەستپێكردنی تەحریمی نەوتی ئێران لەلایەن یەكیەتیی ئورووپاوە مەجلیس لە هەوڵی داخستنی تەنگەی هۆرموز دایە.
پێشتریش جێگری سەركۆماری ئێران رایگەیاندبوو، ئەگەر بێت و نەوتی ئێران گەمارۆی بخرێتە سەر، ئێمەش تەنگەی هوموز دادەخەین.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژنامەی خوراسان لە زاری \"عەلی ئەشرەف نووری\"جێگری سیاسیی سپای پاسدارانەوە بڵاوی كردبووە، ناوچەی تەنگەی هورموز چوارچێوەی ستراتیژیكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانە و لێپرسراوانی پایەبەرزی حكوومەت داخستنی ئەو تەنگەیە وەكوو ستراتیژی چاو لێ دەكەن.
دوابەدوای هەڕەشەی ئێران لەمەڕ داخستنی تەنگەی هورموز، ناوگانی پێنجی هێزی دەریایی ئەرتشی ئەمریكا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك ئیزن نادەین هاتوچۆی كەشتییەكان لەو تەنگەیەدا لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو ببن.
لەلایەكی دیكەوە باراك ئۆباما لەمەڕ داخستنی تەنگەی هورموز راستەوخۆ هۆشداریی بە رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران دابوو.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری لێپرسراوانی ئەمریكاوە بڵاوی كردبووە، سەركۆماری ئەمریكا لەو پەیامەیدا روو بە خامنەیی رایگەیاندووە داخستنی تەنگەی هورموز بەرامبەرە بە هێڵی سوور.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستبووە روو، باراك ئۆباما لەو پەیامەیدا ئاشكرای كردووە ئەگەر حكوومەتی ئیسلامیی ئێران تەنگەی هورموز دابخات ئێمە بێدەنگ نابین.